له خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره 68 كه‌س برینداربوون و 7 كه‌سی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه

به‌سره-KDP.info- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری كوژراو بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ی راگه‌یاند و ده‌ڵێ، هه‌موو كارمه‌نده‌كانمان له‌وپه‌ری ئاماده‌باشیدان بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، "ئاماری خۆپیشاندانه میللییه‌كانی له پارێزگای به‌سره خسته روو كه بریتییه له 68 بریندار كه 41 كه‌سییان هاووڵاتی سڤیل و 27 كه‌سیش له هێزه ئه‌منییه‌كانن، هاوكات 7 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سره‌و ئاگریان تێبه‌ردا.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌رییه




