كورد و به‌شێك له لایه‌نى شیعه و سوننه، لە دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا بەشدار نابن

به‌غدا-KDP.info- یەكەم كۆبوونەوەی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە هۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییه‌كان و هەڵنەبژاردنی سەرۆكى په‌رله‌مان و جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە، بە كراوەیی بۆ ئه‌مڕۆ هێلدراوەتەوە و ئەندامێكى كوردى فراكسیۆنى پارتی‌یش دەڵێ، كورد و زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان به‌شدارى لە دانیشتنى ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ناکەن.
دوێنێ دووشه‌ممه 3ی ئەیلوولی 2018، كۆبوونەوەی یه‌كه‌مى خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوە چوو، لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارانی ئامادەبوو سوێندی یاساییان خوارد سەرۆكی كاتیی كۆبوونەوەكەش، بۆ ماوەی سەعاتێك كۆبوونەوەكەی دواخست، بەڵام دوای دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكە، بەهۆی رێككنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دیاریكردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان، كۆبوونەوەی پەرلەمانی بە كراوەیی بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دواخرا.
له‌باره‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆ و به‌شداریى لایه‌نه‌كان، دانا شه‌هید جه‌زا گوتى، "هەرچەندە بڕیاره ئەمڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌رێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌سته‌مه رێژه‌ى یاسایى بۆ به‌رێوه‌چوونى دانیشتنه‌كه هه‌بێت، چونكه ئێمه وه‌كو كورد و لایه‌نه‌كانى تریش له شیعه و سوننه‌ش به‌شێكیان به‌شدارن نابن."
له‌باره‌ى هۆكارى به‌شدارىنه‌كردنیان ئەو ئەندامەی كورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:" هێشتا رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نه‌كراوه له باره‌ى پۆسته‌كانى سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان و پۆسته‌كانى تریش، بۆیه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌بێت هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و دانیشتنێكى په‌ڕله‌مان بكرێت بێ ئه‌نجام ده‌بێت."
وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی دا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌ڕله‌مان نابێت به كراوه‌یى بمێنێته‌وه، بۆیه سه‌رۆكى كاتیى په‌ڕله‌مان له‌به‌رده‌م بریارێكى قورسدایه و، هیچ بڕیارێكى پێ نادرێت، ئەو پێشبینی دەکات، ئه‌و پرسه‌ش بدرێته ده‌ست دادگاى فیدڕالى ئه‌وان بڕیاری لەبارەوە بده‌ن.
نەشوان بەرزنجی




