پارتی سەرەخۆشی لە یوونس ڕۆژبەیانی دەکات

هەڤاڵی بەڕێز کاک یوونس رۆژبەیانی
خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (نەلۆ خدر یوونس).
بەناوی خۆمان و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتایمانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دواناخۆشیی بنەماڵەکەتان بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انالله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




