"دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی قبووڵ کرد..دوای جەژن پەرلەمانی نوێ کۆ دەبێتەوە"
__2018_08_19_h15m18s39__ER.jpg)
به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد، دوای جه‌ژنی قوربانی په‌رله‌مانی نوێ كۆ ده‌بێته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ناوی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی نوێی بۆ دادگای فیدراڵی ڕه‌وانه كرد و ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆیدا ئه‌نجامه‌كان و لیستی ناوی په‌رله‌مانتارانی به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
له‌باره‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ، به‌یار تاهیر دۆسكی، ئه‌ندامی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كان و لیستی ناوی په‌رله‌مانتارانی په‌سه‌ند كرد، ناوه‌كان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا په‌رله‌مانی نوێ ڕاسپێردرێت، كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و به ڕای من تاوه‌كو كۆتاییی ئه‌م مانگه و دوای جه‌ژنی قوربان په‌رله‌مانی نوێ كۆ ده‌بێته‌وه."
به‌یار تاهیر دۆسكی گوتی: "له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه ده‌كات و دواتریش ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگرەکەی هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به ته‌وافقی سیاسی هه‌یه."
دۆسكی گوتیشی: "دوای جه‌ژن ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له نێوان لایه‌نه‌كاندا ده‌ست پێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




