٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسالیست دیموکراتی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (42)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:


بەڕێز / محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان


بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی (42)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و كۆڵنەدان لە بەڕێزتان و سەرجەم كادیروئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی.

بەخشش و رۆڵی حزبەكەتان لە كاروانی شۆڕش و خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان روون و ئاشكرایەو لەو پێناوەشدا شەهیدو قوربانی زۆرتان داوە بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان.


ئێمە كاتێك ئەو یادە پیرۆز دەكەین و خەبات و فیداكاری و ئەو قوربانیانەی ئێوە بەهەند دەگرین، هاوكات رەوشی گرنگ و هەستیاری ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە، واپێویست دەكات زیاتر سووربین لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.


هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هاوپەیمانییەتی و هەماهەنگییە زیاتر پتەوترو بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی گەلەكەمان و تەختكردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ لەئارادایەو دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتروگەشتر بۆ گەلەكەمان.


جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفرازو سەركەوتوو بن ....


مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
                                 

هەواڵی پەیوەندیدار