٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ساڵیادی ١٥ ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی ئەڤرۆ پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە دوو پرسەی جیادا ١٥ ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی ئەڤرۆ پیرۆز دەکەن کە ئەمە دەقەکانیەتی.


په‌یامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەری و تێكڕای كادیر و كارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..

بەبۆنەی (15)هەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەوخوێنەرانی بەڕێزی رۆژنامە ئازیزه‌كه‌تان دەكەین و، رێزوسوپاس بۆ هەوڵ و كۆشش وماندووبوونتان.

لەو(15)ساڵەی تەمەنی پڕ بەخششیدا، رۆژنامەكەتان نموونەیەكی دیكەی كارە سەركەوتووەكانی میدیاییە لەو دەڤەرە و شانبەشانی دامودەزگاكانی دیكەی راگەیاندن و رۆشنبیریی توانیویەتی خزمەتێكی زۆری ئەو بوارە بكات و جێپەنجەی دیاروبەرچاو بێ.

بەو هیوایەین بۆ لەمەودواش بەهەمان پەیام وبەرنامە و بە رەچاوكردنی بنەماكانی ئیتیكی میدیایی لەرووی راستگۆیی و پیشەوەریەوە برەو بە كاروچالاكیەكانتان بدەن، رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن لە پشتیوانیكردن و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی گه‌له‌كه‌مان، هەروەها لە رووی پیادەكردنی پەیامەكەتان وەك دەسەڵاتی راگەیاندن و هەماهەنگی و خستنەرووی كێشەوگیروگرفت و كەموكوڕیەكان و چارەسەر كردنیان.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان، جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی تەواوی خۆمان دەكەینەوە و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی چاكترو بەرهەمدارتر بنێن.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

                                              


په‌یامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

بەڕێزان/ سەرنوسەر و كادیر و كارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..

بەبۆنەی تێپەڕبوونی(15)ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامه‌كه‌تان دەكەین، دەستی هەوڵ و كۆششتان دەگوشین، ئومێدەوارین هەردەم لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بەرەو پێش بچن.

رۆژنامەی(ئەڤرۆ)كە خودان پەیام و بەرنامەی تایبەت بە خۆیەتی، توانیویەتی لەو پازدە ساڵەی تەمەنیدا خزمەتێكی زۆری ئەو دەڤەرە خۆشه‌ویسته‌ و خوێنەرانی بكات و بە تێروتەسەلی هەواڵ و راپۆرت و بابەتە رۆشنبیریی و هونەریەكان بخاتە بەر دەست و دیدەی خوێنەرانی، بەمەش جێگەی خۆی لە گەنجینەی میدیایی و كوولتووریی كردۆتەوە، بۆیە مایەی رێزو سوپاس و ستایشن.

خوازیارین لەو یادەدا بەهەمان بنەماكانی ئیتیكی رۆژنامەوانی لەرووی مسداقیەت و بەرپرسیاریەتی و پیشەوەریەوە بەردەوام بن و، رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن بەتایبەتی لەو بارودۆخەی ئەمڕۆماندا لە پشتیوانیكردنی دۆزە رەواكەمان، هەروەها لە رووی رەخنەی بونیاتنەرانە و چاودێریكردنی دامودەزگاكان و خستنەرووی كێشەوگیروگرفت و كەموكوڕیەكان.

لە (15)هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونیدا، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان دووپات دەكەینەوە بۆ به‌رده‌وامبوون و پێشخستنی رۆژنامه‌ی (ئه‌ڤرۆ) و، هیواخوازین هەردەم سه‌ركه‌وتووبن..

دەزگای رۆژشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/7/2018

 

هەواڵی پەیوەندیدار