پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مینە شەریف دەکات

هەڤاڵی بەڕێز مینە شەریف
بەڕێزان خانەوادەی شەریف حمدامین زودی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و كەسایەتی ناسراوی دەڤەری پشدەر (شەریف حمدامین زودی)مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمانی زودی دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




