١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ولێر.. كۆتایی ئەمساڵ، تەواوی شەقامی 120 مەتری بە ڕووی شوفێراندا ده‌كرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- شەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر ڕایگەیاند، كاركردن لە شەقامی 120 مەتریدا بەردەوامە و، هەوڵ دەدرێت تا كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەكە بە كۆتا بێت و تەواوی شەقامەكە بە ڕووی شوفێراندا بكرێتەوە.

شەقامی 120 مەتریی هەولێر، بە شێوەی ستانداردی جیهانی دروست كراوە و بە دروستكردنی ئەو شەقامەیش، كە بەشێكی زۆری تەواو بووە، توانرا جەنجاڵیی ناوشار كەم بكرێتەوە، چونكە ئەو شەقامە بە جۆرێك درست كراوە هیچ پێچی لادانی تێدا نییە و شوێنی لادانی ئۆتۆمبێل هەمووی لە رێگەی بەرزە پردەوەیە.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 120مەتریی شاری هەولێر، سەرتیپ قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 120مەتری بەردەوامە و لە ئێستادا كار لە حەوت كیلۆمەتر دەكرێت هەر لە جادەی كۆیەوە تا نزیك ماجیدی مۆڵ و لەوێشەوە بۆ رێگای كەركووك، كە بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەویش تەواو بكرێت، بەمەش 27 كیلۆمەتر كە كۆمپانیای هێمن گرووپ سەرپەرشتیی دەكات، تەواو دەبێت، چونكە لە كۆی 27كیلۆمەتر، 20ی تەواو بووە و تەنیا حەوت كیلۆمەتر ماوە و ئەویش كاری تێدا دەكرێت و تەواو دەبێت".

قادر گوتیشی، پڕۆژەكە خۆی 38كیلۆمەترە و 27 كیلۆمەتر كۆمپانیای هێمن گرووپ دەیكات و 11 كیلۆمەتریش كۆمپانیایەكی توركیایی دەیكات، كە ئەوانیش 60% كارەكانی خۆیان تەواو كردووە و حكوومەت و پارێزگاری هەولێریش لەسەر خەتن بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ ئەویش تەواو بكرێت، بۆیە هەموو هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی شەقامەكە تەواو بێت و بە ڕووی شوفێراندا بكرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار