٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خورشید شێرە ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز کاک خورشید شێرە

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مامز خزر).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و دوستانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

خوشکە (مامز) وێڕای ئەوەی هاوژینی بەڕێزتانبوو، نمونەی ئافرەتی قوربانیدەر و تێکۆشەربووە و لە پێناو بیروباوەڕ و خۆڕاگریەکەی ژیانی ناو زیندان و ئاوەرەیی و دەربەدەری چەشتوە.

جارێکی دیکە سەرەخۆشیتان لێدەکەین و لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

  انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار