پۆلیس بڵاوه به خۆپێشانده‌ران ده‌كات و چوار كه‌س بوونه قوربانی

به‌غدا-KDP.info- له كاتێكدا كه ویستوویانه هه‌ڵكوتنه سه‌ر باڵاخانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، به ته‌قه‌ی پۆلیسی عێراقی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چوار كه‌س بوونه قوربانی.
پێشتریش و به هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای ڕێكخراوی به‌در و هه‌وڵی سوتاندنی، پێكددان له نێوان خۆپێشانده‌ران و چه‌كدارانی به‌در ڕووی دا، له ئاكامدا ٣ خۆپێشانده‌ر بریندار بوون.
به گیانله‌ده‌ستدانی دوو برینداری دیكه له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، له شاری عه‌ماره‌ی سه‌ر به پارێزگای میسان، ژماره‌ی كوژراوان بوو به ٣ كه‌س.
زریان زیاد
ئه‌لعه‌ره‌بییه




