بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان، به‌غدا ٣ ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كات

به‌غدا-KDP.info- بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان كه به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و گرتنه‌به‌ر ڕێوشوێنی گه‌شه‌دان، هه‌روه‌ها سه‌پاندنی باری ئه‌منی له باشووری وڵات، حكوومه‌تی عێراق ٣ ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كات.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ٣ ملیار دۆلاری بۆ خێراكاركردنی له بواری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و قوتابخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها ده‌رگای دامه‌زراندنی بۆ بێكاران ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ گرفته‌كانی پارێزگای به‌سه‌ره ڕایگه‌یاند، بڕه‌پاره‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری ئاو و كاره‌با و كه‌رتی ته‌ندروستی دابین كردووه.
عه‌بادی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی فڕگه‌ی نه‌جه‌فیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ڕگه‌كه بوو له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه.
هه‌ر به هۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه كه پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌غدا خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتی ڕاگرتوون.
زریان زیاد




