خۆپێشاندانه‌كان فراوانتر ده‌بن و به‌غدایش هێزی خسته ئاماده‌باشییه‌وه

به‌غدا-KDP.info- به هۆی به‌رده‌وامیی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتیانی باشووری عێراقه‌وه، حكوومه‌تی به‌غدا هێزه ئه‌منییه‌كانی خستووه‌ته باری ئاماده‌باشییه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه فه‌رمانده‌ی هێزه چهكدرهكانیشه، دوێشه‌و(هه‌ینی)، فه‌رمانی سه‌ربازیی ده‌ركردووه وه‌ك ئاماده‌باشی بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌پێناو خزمهتگوزریدا.
هێزه ئه‌منییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆر و فیرقه‌ی ٩ی سوپای عێراقی، له شه‌شه‌م ڕۆژی خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریدا، بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له پارێزگای به‌سره، جووڵه‌یان پێ كراوه.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی عه‌بادی پاش به‌رفراوانبوونی خۆپێشاندانه‌كانه كه له به‌سره‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و به‌ره‌و عه‌ماره، ناسرییه و نه‌جه‌فیش په‌لی كێشاوه.
پاش گه‌مارۆدانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر، دوێنێ هه‌ینی، چوونه نێو فڕگه‌ی نه‌جه‌فه‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان ڕاگرت.
مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی، پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشانده‌ران ڕاگه‌یاند و گوتی، خه‌ڵكی له خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی، كاره‌با وه‌ك نموونه بێبه‌شن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، له‌سه‌ر ڕێگای سنووریی سه‌فوان-كوێت و ده‌روازه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتیی مه‌جنوون، خۆپێشاندانیان كرد. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویشدا ههڵینكوتاوهته سه‌ر چه‌ندان كێڵگه‌ی نه‌وتیی دیكه‌ی پرێزگای به‌سره.
٩٥%ی داهاتی عێراق له نه‌وته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت‌و زیان به‌و كه‌رته بگات، ئه‌وا گوزری كوشنده به‌ر ئابووریی وڵات ده‌گات. به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وت ده‌ڵێن، هێشتا هیچ زیانێك به‌ر ئه‌و كه‌رته نه‌كه‌وتووه.
زریان زیاد




