ویلایه‌تی: كه خواستی حكوومه‌ته‌كانیان بێ، ده‌ستبه‌جێ له عێراق و سووریا ده‌چینه ده‌ر

مۆسكۆ-KDP.info- عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تیی گه‌وره‌ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕیگه‌یاند، تاران ده‌ستبه‌جێ ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق و سووریا ده‌كێشێته‌وه‌ئه‌گه‌ر ڤێتو ئه‌وه خواستی هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه بێ.
ویلایه‌تی له كۆنفرنسێكی ڕژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ هه‌روه‌ها گوتی ''له‌پێاو پاراستنی له مه‌ترسیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و دوژمنكاریی ئه‌مه‌ریكا، بوونی ئێرانی و ڕووسیاییه‌كان له سووریا درێژه‌ی ده‌بێ.. هه‌ڵبه‌ت ده‌ستبه‌جێ ده‌كشێینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوستی حكوومه‌ته‌كانی عێراق و سووریا بێت، نه‌ك له‌به‌ر گوشاری ئه‌مه‌ریكا و ئیسریل.''
زریان زیاد




