پارتی سەرەخۆشیی لە دارا تۆفیق ئاغا دەکات

هەڤاڵی بەڕێز کاک دارا تۆفیق ئاغا
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كاكە (حوسێن)ی كوڕتان.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوایی گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کوڕی کۆچکردویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




