عێراق له‌به‌رده‌م دۆخێكی "مه‌ترسیدار"دایه

هه‌ولێر-KDP.info- بۆ عێراقییه‌كان ته‌نیا گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ تاقه‌تپڕوكێن نییه، به‌ڵكوو ئه‌وان ئێستا هه‌ست به گه‌رمای پڕیشكی ئاگری ململانێ سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌ن. به‌شێكی زۆر له سیاسییه‌كان پێیان وایه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، عێراق ده‌خاته به‌رده‌م دۆخێكی "مه‌ترسیدار"ی دیكه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه چوو و ته‌واو بوو، به‌ڵام تازه ده‌ستپێكی ململانێی نێوان هێزه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی نائارامیی زیاتر له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
ئێستا ته‌مه‌نی خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق كۆتایی پێهاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كلا كرابێته‌وه. حكوومه‌تی به‌غدا و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كه پێداگریی زۆری له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی له كاتی خۆیدا ده‌كرد، له چاڵێكه‌وه كه‌وته ناو چاڵێكی دیكه‌وه و ئێستا ده‌وڵه‌ت به قۆناغی بۆشاییی یاساییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
یه‌كلانه‌بوونی دادگای فیدراڵی، ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان، چاره‌نووسی نادیاری هاوپه‌یمانێتییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسیی چه‌كدارانی داعش، ئه‌و خاڵانه‌ن كه زه‌نگی مه‌ترسیدار بۆ عێراقییه‌كان لێ ده‌ده‌ن.
شانۆی نیشاندانی "پرۆسه‌ی دیموكراسی"
كاتێكی زۆر به‌سه‌ر هه‌واڵی "نه‌مانی" داعش له عێراقدا تێنه‌په‌ڕی كه (حه‌یده‌ر عه‌بادی) دووپاتی له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده‌وه. ئه‌وكات زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته پێیان وابوو كاته‌كه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه "گونجاو" نییه و داوای "دواخستن"یان ده‌كرد، به‌ڵام داواكه‌یان پشتگوێ خرا.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌ك له‌و سیاسیانه بوو كه ئه‌و داوایه‌ی ده‌كرد. ئه‌و، پێی باش بوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی له كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچن.
ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌یی له كاروباری ناوخۆیی عێراق، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تووشی كێشه كرد، هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م)، له لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، "جیاوازیی زۆری ده‌بێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره كێشه بكه‌وێته نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه و ئه‌مه‌ش عێراق ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی دیكه‌وه."
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌نووسی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به ده‌ستی گه‌یشتووه، "سه‌ره‌تا ئێران و ئه‌مه‌ریكایش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانه‌بوون هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ گوشاری هێنا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه بچێت و مه‌به‌ست لێی نیشاندانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بوو له عێراقدا."
"پرۆسه دیموكراسی"یه‌كه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ته‌نیا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دۆخێكی ناله‌باری سیاسی و ته‌ناهییه بۆ عێراقییه‌كان.
تۆقاندن
پێش و پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ند هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكهاتن و ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ته‌مه‌نیان بوو و دواتر هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
(موقته‌دا سه‌در) كه لیسته‌كه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، پێش له هه‌ڵبژاردن ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ (هادی عامری) له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا بێ، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان موفاجه‌ئه‌ی بۆ شوێنكه‌وتووانی خۆی هه‌بوو و ده‌ستی له ناو ده‌ستی (هادی عامری) نا، هه‌رچه‌ند ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش به له‌رزۆكی له‌دایك بوو.
(سه‌در) به درووشمی "ئێران بۆ ده‌ره‌وه" توانی ببێ به براوه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام به‌ره‌ی شیعه‌ی عه‌ره‌بی زۆر به‌رگه‌ی نفوزی ئێرانی له عێراقدا نه‌گرت.
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ده‌ڵێ، "ئێران له رێگه‌ی ترسان و تۆقاندنه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دریان ناچار كرد له‌گه‌ڵ هادی عامری بچێته ناو هاوپه‌یمانه‌تییه‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق له‌وه نیگه‌رانن و ئێستا به ته‌واوی نا‌ئومێد بوونه. "
كورد چاوه‌ڕێیه
به‌و هۆیه‌ی تا ئێستا هاوپه‌یمانێتییه‌كان كه‌مته‌مه‌نن و گۆڕانكاریی خێرایان به‌سه‌ردا دێت، كورد خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێیه.
به بڕاوی (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كاتێكی زۆری ده‌وێ و هاوپه‌یمانێتییه‌كانیش به هاوپه‌یمانێتییه‌كی "له‌رزۆك" وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانین به ده‌ست. ئێمه ناتوانین بچینه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌بێ. پێویسته سه‌ره‌تا هاوسه‌نگی و ته‌وافوق دروست بكرێته‌وه و دواتر ئێمه ده‌چینه ناو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی دانوستانه‌وه".
كورد چه‌ندین ساڵه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوسه‌نگیی هێز له عێراقدا نه‌ماوه و ته‌وافوقیش پشتگوێ خراوه. له‌و دواییانه‌دا ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه به ته‌واوی ده‌ركه‌وتن و سه‌رۆكی حكوومه‌تی به‌غدا بڕیاری تاكلایه‌نه ده‌دا و، په‌رله‌مانیش چه‌ندین بڕیار و پرۆژه‌یاسای به زۆرینه‌ی سیاسی تێپه‌ڕاند.
كاوه جه‌م




