٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی ئەحمەد عومەرئاغا دۆڵەمەڕی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی ئەحمەد عومەرئاغا دۆڵەمەڕی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەدوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، تێکۆشەر و خەباتکاری دڵسۆزی رێبازی بارزانی و کوردایەتی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عومەرئاغا دۆڵەمەڕی).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

  انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار