پارتی سهرخۆشی له خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی دهكات

بەڕێزان خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەدوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی رێکخستن و کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر (مەلا حاجی دێلۆیی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویشمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




