٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی یەکێتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

بروسکەی ماتەمینی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی.

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) خوالێخۆشبوو (عەبدولرەزاق فەیلی). بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزان جێگری سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی  كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی    

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار