زوممار؛ هێزێکی نەناسراو، ٤٠ کەسی تۆمەتبار بە کردەی تیرۆریان بۆ جێگایەکی نادیار بردووە

زوممار-KDP.info- سەرچاوەیەک لە ناحیەی زوممار ڕایگەیاند، هێزیکی نەناسراو زیاتر لە ٤٠ تیرۆرستی لە شارەدێی زوممارەوە بۆ جیگایەکی نادیار برد.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ببرێ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا گوت: ''درەنگانی دوێ شەو ، هێزیکی نەناسراو ٤٠ کەس کە دەستیان لە کردەی تیرۆردا هەبووە، بەرە جێگاییەکی نادیار بردوون. نایشزانرێت ئەم هێزە لە کوێوە هاتوون و سەر بە کێ بوون."
وەک ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە، ترسێکی زۆر لە نێو خەڵکدا سەریهەڵداوە و هاتنی ئەو هێزەش ترس و دڵەڕاوکێی زیاتر کردووە.
وەیس نایف بەدەل، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگالە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، ئەوان ئاگادری ئەو ڕووداوەن بەڵام نازانن ئەو هێزە چۆن و لە کوێوە هاتوونەتە نێو زوممار و حەشدیشەعبین یانیس سە بە سوپای عێراقن.
دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە، چەندین پێشێلکاری لە ناوچەکە ڕووی داوە و ڕەوش لەوێ نائارامە.
کـــاروان بـــاعەدری




