سەدر دەڵێ، دەبێ لە ٣ ڕۆژدا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا بکرێ
__2018_06_07_h11m8s27__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- موقتەدا سه‌در داوا له هاووڵاتیان ده‌كات بوار نەدەنە دوژمنان ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه و، داوایش ده‌كات به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی لێژنه‌یه‌ك پێك‌بهێنرێت.
دوێنێ ئێواره‌ی چوارشەممە، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوچه‌ی سه‌در رووی دا و لە ئاکامدا 130 كه‌س بوونه قوربانی.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در پرسه و سه‌ره‌خۆشی له دانیشتووانی ناوچه‌ی سه‌در ده‌كات و به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌كات، هاوکات داوایان لێ ده‌كات ئارام بن و ددان به‌خۆیاندا بگرن.
لە به‌یاننامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دردا داوایش له هاووڵاتیان کراوە بوار نه‌درێته دوژمنان ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه بۆ تێكدانی هه‌ر باشبوونێكی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق.
سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیش ده‌كات، به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی، جەختیش دەکاتەوە کە ده‌بێ لیژنه‌كه له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات.




