لە تەقینەوەکەی بەغدا، ١٩ کەس بوونەتە قوربانی

ھەولێر-KDP.info- بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژیدا له ناوچه‌ى شوعله‌ى شیعه‌نشینى باكوورى به‌غداى پایته‌ختى عێراق، چەندان هاووڵاتی بوونە قوربانی.
رۆیته‌رز بڵاوی کردووەتەوە، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووە و خۆكوژ بۆمبێكى پشتێنى به‌ستووه، ویستویه‌تی بچێتە نێو پاركێكی شاری یارییەوە، کاتێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەی لێ كراوە، له ده‌روازه‌ى پاركى سه‌قلاویه خۆی تەقاندووەتەوە.
به‌گوێره‌ى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، لەو کردە تیرۆریستییەدا 4 كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش بریندار بوونه.




