١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆمپیۆ دوو بژاردەی دایە ئێران

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ، پێوەست بە ئێران ئەجێندای نوێی وڵاتەکەی راگەیاند. زۆر قسەی پۆمپیۆ پێوەست بوون بە سزایەکی ئابووریی بەهێز لە دژی ئێران و حیزبوڵڵا، هەروەها خۆبەدوورگرتنی ئێران لە دەستوەردان لە سەروەریی عێراق و سنووردارکردنی میلیشیاکان بۆ نێو سوپا. به‌مه‌ش مایک پۆمپیۆ چوارچێوەیەکی کاری لە دژی ئێراندا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ لە گوتاریدا پێوەست بە ئێران، چوارچێوەیەکی روونی بۆ ئەو وڵاتە دیاری کرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌ یان ئەوەتا بە تەواوی پابەندی مەرجەکانی ئەمەریکا دەبێ، یانیش سزایەکی زۆر تووندی ئەمەریکا بەسەریدا دەسەپێندرێ.

پۆمپیۆ لە دەستپێکی گوتاره‌كه‌ی و بژاردەی یەکەمدا کە بە تووندی هۆشداری دایە ئێران لەبارەی چەکه‌ ئەتۆمییه‌كه‌وه‌یه‌ و، گوتی کە قه‌ت ئەمەریکا ناهیڵی لە ئێستا و داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئه‌و له‌ په‌یامه‌ ئاراسته‌كراوه‌كه‌یدا بە ئێرانی گوت، کە بگەڕێنەوە بۆ خۆبەدوورگرتن لە دەستوەردان لە سەروەریی عێراق، هەروەها دەبێ میلیشیاکانی عێراقیش لە چوارچێوەی حکوومەتدا سنووردار بکرێن. هەر لە بژاردەی یەکەمدا پۆمپیۆ بە ئێرانی گوت کە نابێ مووشەکی بالیستی پەرە پێبدەن و دەست بخەنە نێو وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوینه‌وه‌، چونکە وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی دا، مه‌ترسییه‌كانی ئێران بەسەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل، چی دی نادیته‌ ناگیرێن.

لە بژاردەی دووەمدا، پۆمپیۆ باسی لە سزایەکی تووند بۆ سەر ئێران کرد، کە لە ماوەی دابێ دەیسەپێنن و رەنگە تا مانگی هەشت ئەو سزایە بە تەواوی جێبەجێ بکرێ. بەو سزایەش ئێران دەخەنە ژێر گەمارۆیەکی تووندی ئابوورییه‌وه‌، بۆیە لە ئێستادا دەرفەتێکی دایە ئێران ئەگەر مەرجەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکات ئەوا ئەمەریکا گفتوگۆی قبووڵە.

مەرجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێران ده‌بێ جێبه‌جێیان بكات، سه‌ره‌كیترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دەبێ واز لە پیتاندنی یۆرانیوم بهێنێ و، رێگە بە تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بدات بۆ هەر شوێنێک بڕۆن لە نێو خاكی ئێراندا کە گومانیان لێی هه‌بێ، چونکە وه‌ك پۆمپیۆ گوتی، ئێران لە بره‌ودان به‌ هه‌نگاوه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چەکی ئەتۆمی راست ناکات و زاناکانیان بەردەوامن لە پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی.

پۆمپیۆ لە بارەی وڵاتی یەمەنیشه‌وه‌ بە ئێرانی راگەیاند، کە دەبێ پشتی حوسییەکان بەربدات و بگەڕێتەوە بۆ دیاریکردنی نەخشەڕێگایەکی سیاسی بۆ ئەوەی کێشەی یەمەن چارە بکرێن.

پۆمپبیۆ لەبارەی عێراقیشه‌وه‌ بە ئێرانی گوت، ئیدی رێگە نادەن داراییی عێراق بۆ خۆیان بەکار بێنن، هەروەها مووشەکەکانی ئێرانیش ئاراستەی جۆلان بکرێن، هەروەها دەبێ بە تەواوی هێزەکانی لە سووریادا بکێشێتەوە.

شاو

 

هەواڵی پەیوەندیدار