فراكسیۆنی پارتی، له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا به‌شدار نابێ

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و زوو بڕیار نه‌دات، ه‌پرله‌مانتارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێ، ''ھەندێ لایەن دەیانەوێ یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بگۆڕن، بەڵام ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە لەم سەروبەندەدا دەستکاری یاسای ھەڵبژاردن بکرێت.''
له كاتێكدا كه هێشتا كۆمسیۆن ئه‌نجامی سكاڵا و ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی رانه‌گه‌یاندووه، وه‌ها بڕیار سبه‌ینێ شه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێك له‌باره‌ی گله‌ییه‌كانی لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردن كه ده‌نگیان به ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌نجام بدات پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخاته ه‌بر باسه‌وه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، رێناس جانۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "چونكه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌نگیان به ده‌ست نه‌هێناوه و هه‌ندێك كاندیدیش ده‌رنه‌چوونه، هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یان زۆره و په‌رله‌مانتاریشن، له‌وانه سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆیه جارێ زووه په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكات، چونكه هێشتا سكاڵاكان یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه و ئه‌نجامی كۆتاییش رانه‌گه‌یندراوه، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك لۆژیكی نییه.''
هاوكات رێناس جانۆ گوتی، ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به ده‌ست نه‌هێناوه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به كاره‌كانی رابردووی خۆیان بكه‌نه‌وه، نه‌ك گله‌یی بكه‌ن، بۆیه ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گله‌ییمان له هه‌ندێك شوێن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌ڵام بایكۆتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین و به‌شداری تێدا ناكه‌ین.''
قاید میرۆ- بڵند ئیبراهیم




