١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمسیۆن دواین ئامار و زانیارییەکانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی رێژەی دەنگدانی تایبەت و هەروەها چاودێرانی نێودەوڵەتی میدیاکاران و بنکەکانی دەنگدان و ژمارەی دەنگدەر، دوا ئاماری راگەیاند.

ریاز بەدران سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ سبەینێ تەواوبوونە، دوائاماریش  ٢٤٣٤٩٣٥٧ کەس مافی دەنگدانیان   لە ٨٩٥٩ بنکە و ٥٥٢٣٢ وێستگەی دەنگدان هەیە.

دەشڵێ، زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار راگەیاندکار و رۆژنامەنووس  لە سەرجەم رۆژنامە و کەناڵ و ئاژانسەکان هەڵبژاردنەکە رووماڵ دەکەن، هەرەوەها ١٣٣٤١٥ کەس وەک چاودێری لایەنە سیاسییەکانن و  ٧٤٦٤٦ کەس چاودێری ناوخۆیین و ٩٦٣ کەس چاودێری نێودەوڵەتیین و  ٣٢٩ راگەیاندنی نێودەوڵەتیین. لەبارەی رێژەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق گوتی، رێژەکە ە ٧٨%.

جێی ئاماژەیە لە هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێ، ٣٢٠ لایەنی سیاسی و هاوپەیمان و لیستی هەڵبژاردن هەن، کە دابەشکراوان بەسەر ٨٨ لیستی هەلبژاردن و ٢٠٥ کیانی سیاسی و ٢٧ هاوپەیمانیەتی هەلبژاردن.

کـــاروان بـــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار