١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنەکەسە جێگری سەرۆکی ئیئتلافی سووریای وەرگرت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- دەستەیەکی نوێی سیاسی و سەرۆک و ئەمینداری گشتی و جیگرەکان بۆ ئیئتلافی نیشتمانی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دانرا، نوێنەرێکی ئەنەکەسەش لە ئیئتلافدا دەڵێت، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕین لەم دەستە نوێیەدا.

شەلال گەدۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەستەی گشتیی ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن، عەبدولڕەحمان موستەفا کرایە سەرۆکی ئیئتلافەکە و کوردێکیش بە ناوی ''عەبدولباست حەمۆ کرایە جێگری."

شەلال گەدۆ گوتی: "دەستەکە بەم شێوەیە دانرا: عەبدولڕەحمان موستەفا- سەرۆک، عەبدولباست حەمۆ- جێگر (کورد)، دیما موستەفا- جێگر، بەدر جامووس- جێگر."

گەدۆ ئاماژەیشی دا: "کۆبوونەوەکە لە ئیستانبوڵی تورکیا بەرێوە چوو و ١٩ کەسیش بۆ دەستەی سیاسیی ئیئتلافەکە هەڵبژیڕدران، کە کوردیش لە نێو دەستەکەدا هەیە."

ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشیان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە.

کـــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار