١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا هێرشە ئاسمانییەکانی دژی ڕێکخراوی داعش لە سوریا دەست پێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  هێزی ئاسمانی سەر بە دەریایی ئەمەریکا کە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکایی هاری ئێس ترومان سەرکردایەتی دەکات، لە سێی مانگی پێنجدا هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە دژی رێکخراوی داعش لە سووریا.

ئەم هێزە ئاسمانییە لە 18 ی مانگی چواردا گەیشتوونەتە لای کەشتیگەلی شەشی جەنگیی ئەمەریکا، دوای هەفتەیەک لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر دامەزراوە کیمیاییەکانی سووریا.
هێزی دەریایی ئەمەریکا گوتی، بڵاوکردنەوەی ئەم هێزە بڕیاری لەسەر درابوو بۆ پشتیوانیکردنی هاوپەیمانەکانی و هاوپەیمانێتیی ناتۆ و، پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمەریکا.
کاپتن نیکۆڵاس دیێنای سەرۆکی کەشتیی ترومان گوتی، ئەرکەکانمان دەست پێکرد بۆ پشتیوانیکردن لە ئەرکەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی داعش کە لە ساڵی 2014 دا دامەزرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سوریادا.
گوتیشی "ئەم ئەرکەی ئێمە سووربوونمان لە پشتیوانیکردنی هاوبەشەکانمان و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا دەردەخات و شەڕی بەردەواممان بۆ لەناوبردنی داعش پیشان دەدات. "
هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە سێی مانگی پێنجەوە فڕۆکە جەنگییەکان دەستیان کردووە بە ئەرکەکانیان لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سووریا.
جێی ئاماژەیە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومان دەتوانێت 90 فڕۆکەی جەنگیی ئەمەریکایی لە جۆری ئێف-18 هەڵبگرێت. سەرۆکی بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەکان لەسەر کەشتیی ترومان ستیڤن جۆنایدی گوتی، ئێستا لەسەر پشتی کەشتییەکە نزیکەی 60 فڕۆکەی جەنگی هەیە.
دیێنا گوتی "ئەرکی سەرەکیی ئێمە تەنانەت بەس بە بوونیشمان لێرە ئەوەیە ئاسایش و سەقامگیری زیاد بکەین لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز/ دەنگی ئەمەریکا

هەواڵی پەیوەندیدار