١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، لە سووریا مۆڵگەی داعشانیان کردە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، مۆڵگەی داعشانیان لە نێو خاكی سووریادا كردە ئامانج، کە مەبەست لێی پاككردنەوەی سنووری نێوان سووریا و عێراقە لە چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، كە بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق، دەستیان بە بۆردمانكردنی بنكەی  سەركردەكانی داعش لە باشووری ناوچەی دشیشەی ناو خاكی سووریا كرد.

هەروەها بە پشتبەستن بە فەرمانی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكان، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی چەند بنكەیەكی تیرۆریستانی داعشانیان لە سووریا و نزیك سنوورەكانی عێراق كردووە، ئامانج لەو بۆردوومانانە كەمكردنەوەی كاریگەریی تیرۆریستانە لە سنووری نێوان هەردوو وڵات، كە كردوویانە بە مۆڵگەیەكی جموجۆڵی تیرۆریستانی ڕێكخراوەكە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار