عه‌بادی، مالیكی و عامری، كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی هاووڵاتیان ده‌كرن

مووسڵ-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ڵێ، كاندیدانی لیسته‌كانی هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی و نووری مالیكی، كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی هاووڵاتیان و كارمه‌ندانی بنكه‌كانی ده‌نگدان له مووسڵ ده‌كڕنه‌وه. ده‌شڵێ، كۆمسیۆنیان له‌و مامه‌ڵه نادروست و نایاساییه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی ئه‌م مانگه به‌رێوه بچێت، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وایش كه 907 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر 34 كورسی ده‌كه‌ن، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ر له ئێستاوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.
شێخ محێدین مزووری، كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی14ی پارتییه له مووسڵ، ده‌ڵێ، بانگه‌شه‌ی لیستی ١٨٤ی پارتی له مووسڵ به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌ڵكییش به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان پێشوازی لێ ده‌كه‌ن، گوتیشی ''ده‌چینه هه‌ر شوێنێك ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ین زۆر له‌وه زیاتر خه‌ڵك دێن و پشتگیری له ئێمه ده‌كه‌ن. گه‌شبینین كه ئه‌مجاره ده‌نگی زۆر به ده‌ست دێنین.''
شێخ محێدین مزووری بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، ''كاندیدانی لیسته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و نووری مالیكی و هادی عامری، كارتی ده‌نگدان ده‌كڕنه‌وه و ده‌نگی هاووڵاتیان و كارمه‌ندانی بنكه‌كانی ده‌نگدانیش ده‌كڕن. ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ به‌م كارت و ده‌نگكڕینه له رۆژی ده‌نگداندا ساخته‌كاری ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ده‌زانن خه‌ڵك متمانه‌یان پێناكات. هه‌رچه‌ند ئێمه كۆمسیۆنمان له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمسیۆن له مووسڵ زۆر چالاك نییه و كارمه‌ندی كه‌میان هه‌یه و ئه‌و چه‌نده‌ش به گرێبه‌ست دامه‌زراون.''
بڵند ئیبراهیم




