١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکێکێ نوی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دادەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- نوێنەری ئەنەکەسە لە ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا ''ئۆپۆزیسیۆن'' ڕایگەیاند، لە ئیستانبوڵ کۆبوونەویەکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا '' ئۆپۆزیسیۆن'' بەڕێوە دەچێت.

 

شەلال گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئیئتلافی نیشتمانی لە ئیستانبوڵی تورکیا کۆ ببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا چەندین پرس باس دەکەین، لەوانە سەرۆکێکی نوێ بۆ ئیئتلاف ''ئۆپۆزیسیۆن'' هەڵدەبژێرین."

 

گەدۆ ئاماژەیشی دا، ئەوان لەسەر چەندین پرس و بە تایبەت ڕەوشی عەفرین و غوتتە و ڕەوشی گشتیی سووریاش گفتوگۆ دەکەن.

 

گەدۆ ئەوەیشی خستەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا سێ جێگریش بۆ سەرۆکەکە دادەنێن، کە یەکێکیان کورد دەبێت."

 

ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ئیئتلافی نیشتمانیی سووریادا ١١ کەسن و ٣ کەسی دیکەی کوردیش هەن، کە ئەوانیش نیزیکی ئەنجومەنی ئەنەکەسەن.

 

ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشیان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە، نیزیکەی ١٠٠ ئەندامن و عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆکیانە. گەدۆ گوتیشی: "عەبدولڕەحمان مستەفا چانسێکی زۆری هەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئیئتلافەکە."

 

کــــاروان بــــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار