٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ جەژنی کرێکاران راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی یەكی ئایارجەژنی جیهانی كرێكاران پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی هاتنەوەی(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، رۆڵی كاریگەری كرێكاران لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەردەم مایەی شانازی بووەو نكوڵی لەو قوربانیدان و دەسكەوتانەیان ناكرێ لەو بوارەدا، بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین.
 
بەو بۆنەیەوە وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوەو بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین.

جارێكی دیكە(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان وجیهان پیرۆز دەكەین و هیوامان هەردەم سەرفرازیتانە...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1/5/2018

 

هەواڵی پەیوەندیدار