ئەمریکا: ناوزڕاندن و تۆقاندن، هەڕەشەیە بەسەر هەڵبژاردنێکی بێگەرد

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، نیگەرانیی خۆی ڕادەگەیێنێت لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانەی باسی حاڵەتەکانی هەراسانکردن و ناوزڕاندن لە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت دەکەن کە مەبەست لێیان شێواندنی کەسایەتیی بەربژێرەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانە.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوەی کە وێنەیەک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی نێدراوە، هاتووە، نیەگەرانییەکە بە تایبەتر، لە ئەو هێرش و هەوڵانەی لەکەدارکردنی ژنانە لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەی ئێستا و، "جێی نیگەرانییە و شتێکی بێزراوە. ئیهانەکردن بە شکۆی کاندیدەکان مامەڵەیەکی خراپە و دەرچوونە لە پرنسیپەکانی کێبڕکێی دادپەروەرانە و هەڕەشەشە بۆ سەر پڕۆسەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد."
باڵیۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا هەروەها دەڵێ "بە جیددی داوای کۆتاییپێهێنان بەم کارانە دەکەین و داواکاریشین لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتەکانی دەرچوون لە ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن بکرێت. هەروەها چاوەڕوان دەکەین پارتە سیاسییەکان و بەربژێرەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بانگەشەیەکی شایستە ئەنجام بدەن و پابەند بن بەو چەمکانەی لە (بەیاننامەی شکۆی تایبەت بە هەڵبژاردن) بەرز نرخێندراون كە ئەمساڵ و ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن پارتە سیاسییەکانەوە ئیمزا کرا."




