١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیسمەت رەجەب: بەغدا بۆ دروستكردنی بەربەست لە بەردەم دەنگدەراندا، رێگاكان ناكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info


مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێگاكانیان كردوونەتەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بەربەست لە بەردەم دەنگدەراندا دابنێ، ڕێگاكان ناكاتەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ‌لیستی 184 و لە ژێر درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، بەشدرای لە چوارەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەكات، لە ‌سنوری پارێزگای نەینەوایش 62 كاندیدی هەیە.

بانگەشەی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو ‌سنوورە بەردەوامە و، خەڵكیش بە ‌شێوەیەكی زۆر باش پێشوازی لێ دەكەن.

هیشتا بەشێك لە هاووڵاتیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ماون كە كارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە و لە سنووری پارێزگای نەینەوایش بە هەمان شێوە، بەڵام وەك بەرپرسی لقی ١٤ـی مووسڵ دەڵێ، ئەوانەی كارتیان وەرنەگرتووەتەوە، ئێستا دەچن كارتی خۆیان وەردەگرنەوە بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی بدەن، چونكە خەڵكی مووسڵ پارتی بە نوێنەری خۆیان دەزانن.

عیسمەت رەجەب، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "حكوومەتی عێراق ئامادە نییە رێگاكانی شێخان و ناوەران و باشیك بكاتەوە، بۆ ئەوەی كێشە بۆ خەڵكی ئێمە دروست بكەن تا نەچن دەنگی خۆیان بدەن و دەنگی پارتی كەم بێت، بەڵام ئێمە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە".

ئەو نیگەران بوو لەوەی كە، لە دەشتی نەینەوایش حەشدی شەعبی رێگری لە كاندیدانی پارتی دەكەن بانگەشە بۆخۆیان بكەن و، ناتوانن ئازادانە بانگەشە بكەن و بەردەوام كێشەیان بۆ دروست دەكەن.

گوتیشی: "سەرەڕای ئەو هەموو كێشانەی بۆ ئێمە دروست دەكرێن لە سنووری مووسڵ، بەڵام گۆڕانكاری بەسەر دەنگەكانی ئێمەدا نایەت و دەنگەكانمان زیاد دەبن و رەنگە گۆرانكاری لە لیستە عەرەبییەكاندا دروست ببێت".

رەجەب باسی لەوەیش كرد، عەرەبەكانی مووسڵ پێشوازییەكی گەرم لە لیستی 184ی پارتی دەكەن، چونكە پێیان وایە لە شەڕی داعشدا پارتی دەرگای بۆ ئەوان كردووەتەوە و حەواندوونیەتەوە، بۆیە عەرەبەكان دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار