١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مزاحم ئەلحوێت: هۆزە عەرەبەكان دەنگ بە لیستی ١٨٤ـی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان ده‌ڵێ، عەرەبەكانی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان و ناوچەكانی دیكەیش، بڕیاریان داوە دەنگ بە لیستە عەرەبییەكان نەدەن و، دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ـی پارتییە.

شێخ مزاحم ئەلحوێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "عەرەبەكانی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان و ناوچەكانی دیكەیش، بڕیاریان داوە دەنگ بە لیستە عەرەبەكان نەدەن و هەموو پێكەوە بڕیارە دەنگ بە لیستی ١٨٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، چونكە ئەم لیستە بوو ژیانی سەدان عەرەبی لە داعش و میلیشیا ئێرانیەكان لە ناوچە جێناكۆكەكان و چەندین ناوچەی دیكە رزگار كرد".

ئەلحوێت گوتی: "داوا لە دەنگدەرانی ناوچەكانی دیكەیش دەكەم دەنگ بەم لیستە بدەن، چونكە هەر پارتی بوو شەرەف و كەڕامەتی ئێمەی پاراست، پارتی بوو دەرگای كوردستانی بۆمان كردەوە و ئێمەی لە هەموو ناخۆشییەكان پاراست و چەندین كەس لە پێناو ئێمەدا شەهید كران".

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان ده‌شڵێ: "دەبێ هەموومان پشتگیریی لیستی ١٨٤ی پارتی بكەین، چونكە تاكە لیستە ئێمە دەپارێزێت و دەبێ عەرەبەكانی ناوچەكە هۆشیار بن و و جارێكی دیكە كەس فێڵیان لێ نەكات، بێگومان ئێمەیش جارێكی دیكە دەنگ بە لیستە عەرەبییەكان نادەین".

 

كــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار