٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی، پیرۆزبایی له‌ پارتی چاكسازیی توركمانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامیدا به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازیی توركمانی، پارتی دیموكراتی كوردستان، زیاتر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و، ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گشت هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پێناو پاراستن و بره‌ودان به‌ ئه‌زموونی هه‌رێم و  ده‌سكه‌وته‌كان.

ده‌قی پیرۆزبایینامەی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی(13)یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمانی:

به‌ڕێزان/ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی چاكسازی توركمان

  به‌بۆنه‌ی(13)یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌وسه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوای به‌رده‌وامیی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له‌ كاروچالاكیه‌كانتان.

  له‌و بۆنه‌یه‌دا زیاتر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گشت هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌پێناو پاراستن و بره‌ودان به‌ ئه‌زموونی هه‌رێم و  ده‌سكه‌وته‌كانمان.

  ئومێده‌وارین به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ پته‌وتروبه‌هێزتر بكه‌ین و درێژه‌ به‌خه‌بات و تێكۆشانی هاوبه‌ش بده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ره‌واكانمان.

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن..

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
24/4/2018
 

هەواڵی پەیوەندیدار