سێوکانی: پارێزگا سوننییەکانی عێراق لە لێواری کەوتنێکی دیکەدان..داعش خۆی کۆ کردووەتەوە
__2018_04_15_h15m59s19__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- چاودێرانی سیاسی دەڵێن، گرووپی تیرۆریستیی داعش له ناوچه سوننییه‌كانی عێراق خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، شاره‌زایه‌كی بواری گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێ، زۆربه‌ی پارێزگا سوننه‌مه‌زهه‌بەکانی عێراق، مه‌ترسیی كه‌وتنیان هه‌یه له لایه‌ن داعشه‌وه.
سۆران سێوكانی شاره‌زای گرووپه توندڕه‌وە ئیسلامییەکان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "داعش له ناوچه سوننیه‌كانی عێراق خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، مه‌ترسیش دروست بووه جارێکی تر پارێزگا سوننه‌مه‌زهه‌به‌كان داگیر بكاته‌وه و، وه‌ك مووسڵ سوپای عێراق تووشی شكستێكی گه‌وره ببێته‌وه".
له‌باره‌ی ئەوەی کە كامانه‌ن ئه‌و پارێزگا سوننیانه‌ی عێراق مه‌ترسیی كه‌وتنیان هه‌یه، ناوبراو ده‌ڵێت: "هه‌رسێ پارێزگای مووسڵ و ڕومادی و سه‌لاحه‌دین، ئه‌و پارێزگا سوننیانه‌ن كه مه‌زهه‌به‌كه‌یان وایان لێ ده‌كات، كه بیروڕایان له بیروڕای داعش نزیك بن، به پێچه‌وانه‌ی نزیكییان له حكوومه‌تی شیعه‌مه‌زهه‌بی عێراقی ئێستا".
له‌باره‌ی ترسی داعش له‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستان، ئەو گوتی: "هه‌رگیز جارێكی تر داعش ناتوانێت نزیك بێته‌وه له كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌دوور ده‌زانین داعش بیر له‌وه بكاته‌وه خۆی شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ كورد بكات، چونكه شكستی یه‌كه‌می ئه‌و هێزه به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو".
هێڤیار هەڵەبجەیی




