سەلاح دەلۆ: یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک گرینگە

کەرکووک- تایبەت بە kdp.info/ بەمەبەستی یەكخستەوەی نێو ماڵی كوردیی و لێکنزیکردنەوەی پارت و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لە كەركووك، ئەمڕۆ سەلاح دەلۆ بەرپرسی ئەنجوومەنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەلبەندی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستانی لەکەرکووک كرد.
بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان سەڵاح دەلۆ بە یاوەری جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك- گەرمیان سەردانی بارەگای مەڵبەندی یەكگرتوی ئیسلامی لە کەرکووک كرد و وەفدەکەی پارتی لەلایەن بەرپرس و كارگێڕانی مەلبەندەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا. لەم دیدارەدا سەرەڕای وەستان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، پرسی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری لە شاری كەركووك بە وردی باسی لێوەکرا.
هاوكات سەڵاح دەلۆ باسی لە بایەخ و ئەرکی نیشتیمانی و گرینگی یەكرێزی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرد و رۆلی لایەنەکانی لە شاری كەركووك بە گرنگ وەسف كرد لەپێناو رێكخستنەوەی ماڵی كوردیی و بەتایبەتیش لەم کاتەدا کە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاردراوە لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ و یەکڕیز و لەیەک لیستی هاوبەشدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


