١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پنتاگۆن: کۆگاکانی چەکی کیمیاییمان لە سووریا خاپوور کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێ، گورزی گەورەمان لەو کۆگایانە دا کە لە سووریا چەکی کیمیایییان لێ دروست دەکرێ و خاپوورمان کردن.

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێ، گورزەکانمان بە هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا لەو کۆگایانە دا کە چەکی کیمیایییان لێ دروست دەکرێ. نابێ ئیدی ڕژێمی سووریا چەکی کیمیایی بەکار بێنێ، تەواوی گورزەکان ئامانجیان پێکا و بەرگریی ئاسمانیی ڕژێمی سووریا نەیتوانی هیچ وەڵامێکی هەبێ.

 

پنتاگۆن راشیدەگەیەنێ، کە رژێمی سووریا چەکی کیمیایی بەکارهێنابوو و بەڵگەی تەواویشمان لایە و بۆیە هێرشەکانی ئێمەیش زۆر یاسایی بوون.

 

شاو

 

هەواڵی پەیوەندیدار