سێ ناوه‌ندی كیمیایی سووریا كراونه‌ته ئامانج

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه، سێ گه‌وره‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، سێ پێگه‌ی سه‌ربازیی حكوومه‌تی سووریایان كردنه ئاماناج، كه گوایه ناوه‌ندی پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی بوون.
دەستپێکی هێرشەکە بەگوێرەی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکایی، لە ئاسمانەوە فڕۆکەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا بوون و لە دەریایشەوە ئەمەریکا مووشەکی ئاراستەی ئەو شوێنانە کردووە کە چەکی کیمیایی لێ دروست دەکرێن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوا یه‌ك له پایته‌ختی سووریا بیستراون، دووكه‌ڵێكی زۆریش له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌ش به‌رز بووه‌ته‌وه.
باڵیۆزی ڕووسیا له واشنتن، ئاناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، دوێنێ هه‌ینی گوتی، گورزی سه‌ربازیی ڕۆژئاوایی له سووریا، ''سوكایه‌تییه به سه‌رۆكی ڕووسیا''، گوتووشیه‌تی، ئه‌م گورزانه بێ كاردانه‌وه نابن.
پاش وه‌شاندنی چه‌ند گورزێكی سه‌ربازی له سووریا، ژه‌نه‌ڕال دانفۆرد ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كان كۆتاییان هات و له ئێستادا هیچ پلانێك بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربزی دیكه له ئارادا نییه.
گوتیشی، هاوپه‌یمانه‌تیی ئه‌مه‌ریكا سوور له‌وه‌ی پێگه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا نه‌كرێنه ئامانج ئه‌وانه‌ی كه به سووریادا بڵاو بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێ، به له وه‌شاندنی گورزه‌كان، ڕووسیا لێیان ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ژه‌نه‌راڵ دانفۆرد ڕایگه‌یاندووه، له‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌دا، سێ ناوه‌ند كراونه‌ته اامانج كه پێوه‌ست بوون به پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی سووریا، یه‌كێكیان له نزیك دیمه‌شق و دووانه‌كه‌ی تریش له حمسی نێوه‌ڕاستی سووریا بوون.
زریان زیاد




