ئەمەریکا گورزی لە سووریا وەشاند
_-_Copy__2018_04_14_h4m26s3__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ هێرشکردنە سەر سووریای راگەیاند و ئێستا بەگوێرەی میدیای ئەمەریکا هێرشی مووشەکی بۆسەر دیمەشق دەستی پێکردووە.
دەسپێکی هێرشەکە بەگوێرەی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکایی لە ئاسمانەوە فڕۆکەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا بوون و لە دەریایشەوە ئەمەریکا مووشەکی ئاراستەی ئەو شوێنانە کردووە کە چەکی کیمیایی لێ دروست دەکرێن.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، لە گوتاریدا ئاشکرای کرد کە گورز لە سووریا دەوەشێنن..هەروەها ئەمەریکا کۆنگرێسی ئاگادارکردبوویەوە کە هێرشدەکاتە سەر ئەو بنکانەی کە چەکی کیمیایی لێ دروست دەکرێ.
شاو




