ترامپ: له‌باره‌ی سووریاوه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌باره‌ی دۆسێی سووریا، له ٢٤ تا ٤٨سه‌عاتی دابێ، ڤڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێ.
ئه‌م لێدوانه‌ی ترامپ به ئاماژه به‌و ڕاپۆرتانه‌یه كه تێیاندا باس له هێرشی كیمیایی ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر دومای نزیك له دیمه‌شق.
ترامپ له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی هه‌روه‌ها گوتی ''به‌مزووانه دۆخه‌كه تاووتو ده‌كه‌ین، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیشمان ده‌بینین، له ٢٤ تا ٤٨سه‌عاتی دابێ، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین، ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی كاری دیكه‌ی وه‌ها ڕوو بدات.''
گوتیشی ''بابه‌ته‌كه مرۆییه، ناتوانین ڕێ به وه‌ها كارێك بده‌ین، له‌و ڕووداوه به‌ربه‌رییه ده‌كۆڵینه‌وه و ده‌بێ بزانین چ ڕوو ده‌دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵك بۆ ئه‌وێ بنێرین، له‌به‌ر ئه‌وه نا كه ئه‌م ناوچه‌یه لێیدراوه، به‌ڵكه گه‌مارۆیش دراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێ‌تاوانن، كه‌وایه بۆ ڕێ ناده‌ن خه‌ڵك بچێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه و له ڕووداوه‌كه دڵنیا ببێته‌وه؟.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ''ئه‌گه‌ر ڕووسیا، یان سووریا و یانیش ئێران بێت، یان هه‌موویان له پشت ئه‌م هێرشه كیمیاییه‌وه بن، ئه‌وا ده‌یزانین و به زووترین كات به وه‌ڵامی دروست ده‌گه‌ین.''
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رپرساره‌تی له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین بێ، ترامپ ده‌ڵێ ''ڕێی تێده‌چێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌لمێندرا، ئه‌وا بابه‌ته‌كه تووند ده‌بێ، زۆر تووند.''
زریان زیاد




