١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ترامپ: بە زوویی لەبارەی سووریاوە بڕیار دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەڵێ، بەزوویی لە بارەی سووریاوە بڕیار دەدەین..وەزیری بەرگری ئەمەریکایش دەڵێ، بژاردەی سەربازیی بە دوور نازانین.

دوای ئەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرانەوە کە تێیدا خەڵکی سڤیل دەڵێن لە دۆما بە چەکی کیمیایی رژێمی سووریا لێی داوین، وێنەی منداڵان بڵاوبوونەوە کە تێیدا وادەرکەوت کە گازی کلۆریان لە دژ بەکارهێنرابێ، جیهان لەسەر ئەم پرسە تێڕوانینی جوودای هەیە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جێمیس ماتیس دەڵێ، بە دوور نازانرێ بژاردەی سەربازیی لە دژی رژێمی سووریا بگرینەبەر..ئەمە لەکاتێکدایە کە شرۆڤەکارانی سەربازی ئەمەریکا دەڵێن باشترین دەرفەتە کە ئەمەریکا بە رێگەی مووشەک یان سەربازیی وەڵامی رژێمی ئەسەد بدەنەوە.

سەرۆکی ئەمەریکایش دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ وادەی بڕیاری وڵاتەکەی پێوەست بە سووریا دیاری کرد و رایگەیاند کە بەزوویی لەبارەی سووریاوە بڕیار دەدەین لەماوەی ٢٤ سعات بۆ ٤٨ سعات، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا راوێژدەکەین و بڕیار دەدەین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێ، ئەگەر دەرکەوت رژێمی سووریا چەکی کیمیایی بەکارهێنابێ ئەوا فەڕەنسا هێرش دەکاتە سەر بەشار ئەسەد.

لە یەکەم کاردانەوەیشدا بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە فڕۆکەخانەی تی فۆڕی سووریا و بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ٢ راوێژکاری ئێران بەو هۆیەوە کوژراون.

ئێستا ماویەتی کە ترامپ راوێژ لەگەڵ جۆن بۆڵتن بکات کە ئەمڕۆ وەک راوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی ئەمەریکا دەستبەکاربوو بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی سووریاوە بدەن.

شاو

هەواڵی پەیوەندیدار