ئایا ئەمەریکا لە سووریا دەچێتە دەرێ؟ کاریگەرییەکانی بەسەر ناوچەکەوە چی دەبێ؟

هولیر-KDP.info- هاوکات لەگەڵ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە سووریا، بەکردەنیکردنی پلانێکی سەربازی لەئارادایە بۆ ڕەوانەکردنی زیاتری هێزی ئەمەریکایی بۆ سووریا.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند "لە سووریا دەردەچین و ئەوێ بۆ خەڵکی تر جێ دەهێڵین." بەڵام ڕێک دوای ئەم ڕاگەیاندنە، سەربازێکی ئەمەریکایی و یەکێکی بەریتانیاییش لە باکووری سووریا کوژران.
پاش ئەم ڕووداوانە، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی ئەمەریکا کۆ دەبێتەوە و پرسی سەربازانی وڵاتەکەی لەو وڵاتە دەخاتە بەر باسەوە.
پێچەوانەی ڕای ڕاوێژکارانی ترامپ کە گوتوویانە پێویستە سەربازانی ئەمەریکا ئەو وڵاتە ج بهێڵن، کەچی برێت مەکگورگی نێردەی سەرۆک بۆ شەڕی داعش دەڵێ "هێشتا شەڕکردنمان دژی داعش کۆتاییان نەهاتووە."
وەک سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، ئەوانی گومانیان لە کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە سووریادا هەیە، جیا لە ئێران و ڕووسیا، کەسی دیکە لەو بڕیارە کەڵک وەرناگرێ.
"ڕووسیا دەیەوێ جێ پێی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست قایم بکات، سووریایش یەکەم پێگەی ئەو هەوڵانەیەتی و نایەوێ دەستبەرداری ببێ،" ئەمە قسەی جۆن کێربیی گوتەبێژی پێنتاگۆنە.
پاش ئەوە ئێران دەیەوێ ئامانجەکەی خۆی بپێکێ کە کردنەوەی ڕێگایەکی بارزاگانییە لە نێوان تاران و دیمەشقدا. بەرپرسانی پێنتاگۆن دەڵێن، خراپترین بریار ئەوەیە کە سەرۆک لەبارەی کشانەوەی هێزەکان لە سووریا داویەتی.
هەربەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن کە لەسەر زاری سەرچاوەکانی پینتاگۆن و ئیدارەی ترامپەوە بڵاوی کردوونەتەوە، پاش ڕاگەیاندنەکەی پێنجشەممەی ڕابردووی سەرۆکی ئەمەریکا، چەند ڕۆژێک پرسی کێشانەوەی ٢هەزار سەربازەکەی وڵاتەکەیان لە سووریا خراوەتە بەر باسەوە و بەرپرسانی پێنتاگۆنی دووچاری سەرسوڕمان کردووە.
زریان زیاد




