ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌داته به‌غدا: دێینه شنگال و مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرین

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، هۆشداریی ده‌داته به‌غدا و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێك له دژی "په‌كه‌كه" نه‌نێت، ئه‌وا ئانكارا مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرێ و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شنگال ئه‌نجام ده‌دات.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان ''په‌كه‌كه'' له شنگال، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئه‌وان هه‌ڵدێن، ئێمه راویانده‌نێین. چی رووی دا؟ چوونه سووریا، هه‌ڵاتن بۆ عه‌فرین، هه‌ڵاتن بۆ شنگال. به‌تایبه‌تی به حكوومه‌تی به‌غدامان گوت، ئه‌گه‌ر ئێوه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن باشه، ئه‌گه‌رنا ئێمه دێین و له شنگال په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. بۆ هه‌موو ئه‌مانه مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرین و ته‌ماشای چاوی هیچ كه‌س ناكه‌ین.''
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "گوتمان كه شه‌وێك له ناكاو ده‌چینه ئه‌وێ (عه‌فرین) و، به‌وشێوه‌یه‌ش چووین. به ده‌هۆڵ و زوڕناوه نه‌چووین. له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆشمان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانماندا كرد''، گوتیشی ''هه‌ر ساتێك ده‌كرێت گوێبیستی ئامانجه نوێیه‌كان ببن".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌یشی دا "هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌چنه ناو شنگال، بۆئه‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد له‌و ناوچه‌یه بنبڕ بكه‌ن و چالاكییه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری عێراق بوه‌ستێنێت".
ئه‌نادۆڵو




