پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی قیامە و سەری ساڵی بابلی_ئاشوورییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جەژنی قیامە و ساڵی تازه‌ی بابلی-ئاشوری، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م گه‌لی كلدان سریان ئاشوری و تێکڕای خوشک و برایانی مەسیحی له كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، ئاواته‌خوازین به‌وپه‌ڕی ئارامیی وئاسووده‌یی ئه‌و جهژنانەتان به‌ڕێبكه‌ن و مایه‌ی شادومانی وبهختهوهریتان بێت.
ئه‌و جه‌ژنه له‌كاتێكدا دێته‌وه، كه هێشتا گیروگرفته‌كانی خوشك و برایانی مەسیحی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزاكانی دیكه به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراون به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و ماڵوێرانیانه‌ی شه‌ڕی له‌مه‌وبه‌ر و نه‌خوازراوی تیرۆریستان، به‌و ئومێده‌ین به‌یه‌كجاری كێشەکان چارسهربكرێن و ناوچە و شاروشارۆچكەکان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و جارێكی دیكه دانیشتوانه‌كه‌ی دووچاری ده‌رده‌سه‌ری و ده‌ربه‌ده‌ری نه‌بنه‌وه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی كوولتوری دێرین و ره‌گداكوتاوی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی و یه‌كتر قبووڵكردن به‌بێ جیاكاریی له‌رووی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزا، كه نه‌ریت و كۆڵه‌گه‌یه‌كی راست و دروستی گه‌لی كوردستانه و مایه‌ی شانازیه بۆ هه‌موو لایه‌كیش، هه‌ربۆیه پشتیوانی ته‌واو له‌و فره‌یی و ههمهرهنگییهی نێوان پێكهاته‌كان له نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاكان ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام پتهوتروبههێزتر بێت، هاوکاتیش هه‌رێمی كوردستان وەکو هەمیشە ماڵ و زێد و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و هێمنی خۆیان بووه و ده‌شبێت.
دووباره جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌ی بابلی-ئاشوری وجه‌ژنی قیامە پیرۆز بێت، به‌هیوای ساڵێكی تازه‌ی پڕ له خێروخۆشی و ئاسووده‌یی.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1/4/2018




