١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شوان محەمەد: بەغدا لە مەلەفی ئەمنی و خزمەتگوزاری شکستی هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، تا ئێستا حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە کێشەی خزمەتگوزاری و ئەمنی چارە بکات.

شوان محەمەد تەھا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە عێراق دوو کێشەی سەرەکی ھەیە، یەکێک کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییە بە ھاووڵاتیان و ئەوی تریان کێشەی ئەمنی. ئەو دوو کێشەیە بە ھۆی نەبوونی سیاسەتی ناشەفاف بەرۆکی عێراقی گرتووە. بەڵێ لە عێراق پارە ھەیە، بەڵام ئیدارەدانی ئەو پارەیە بە شێوەیەکی ناتەندروستە، لە دوای لەنێوچوونی ڕژێمی بەعس، حکوومەتی عێراق ئەو ھەموو پارە و میزانییەی خەرج کرد، کەچی تا ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت خزمەتگوزاری بۆ شاری بەغدای پایتەخت دابین بکات. ھەروەھا نەیتوانی لە نێو بەغدا ڕەوشی ئەمنی دەستەبەر بکات، حکوومەت لە بنەڕەتدا دوو ئەرکی سەرەکی ھەیە، ئەوانیش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی ڕەوشی ئەمنین. لەدوای لەنێوچوونی ڕژێمی بەعس لەو دوو بوارەدا حکوومەتی عێراق فەشەلی ھێناوە، ئەمە لە کاتێدایە ھەردوو پرسەکە ناسنامەی حوکمدارین."

 

بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا دەڵێ: "ماوەیەک لە عێراق پیلانی لەنێوبردنی ئێزدییەکان دەستی پێ کرد. دواتر لەنێوبردنی دکتۆر و دەرمانسازەکان، ماوەکانی ڕابردوو ژمارەیەک ھاووڵاتیی کریستیان تیرۆر کران و ڕفێندران، ھەرجارە و ھەڵمەتی تێرۆر و لەنێوبردن بۆ سەر چینێک، یان پێکھاتەیەکی عێراق دەست پێ دەکات."

 

شوان محەمەد تەھا ڕوونی کردەوە: "ڕەوشی ئەمنی لە عێراقدا ناسەقامگیرە ماوە ماوە گۆڕانکاری بەسەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق دێت، واتە ھەندێ جار ڕووداوە ئەمنییەکان زۆر دەبن و لە ھەندێ جاریش بەرەو کەمبوونەوە دەچن، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە دەزگە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە وەک پێویست سەقامگیری دابین بکەن، مەحامیی ئەمن سەقامگیرییە، بەداخەوە ئەویش لە عێراق نییە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار