١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ترامپ: لە سووریا دەکشێینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە هێزەکانی ئەمەریکا لە وادەیەکی زۆر نزیکدا لە سووریا دەکشێنەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ کەمێک پێش ئێستا بڕیاریدا کە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا هێزەکانی لە سووریادا بکشێنێتەوە و ئیدی لێدەگەڕێن با لایەنەکانی دیکە گرینگی بە سووریا بدەن.
ئەمەریکا بە گوێرەی راگەیاندراوێکی پنتاگۆن ٢٠٠٠  سەربازی لە سووریادا هەیە، لەگەڵ چەند بنکەیەکی سەربازی.
ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترامپ کاردانەوەی خێرای لە نێو مێدیای ئەمەریکا بەدوای خۆی هێنا و کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا کە نزیک لە دیموکراتەکانە دەڵێ ترامپ خراپتر لە ئۆبامای کرد.

شاو


 

هەواڵی پەیوەندیدار