فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی سنوورەكانی عێراقی نەبەزاندووە
_(1)__2018_03_25_h15m43s54__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێزێكى بیانى سنووره‌كانى عێراق نەبەزاندووە.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوته‌وه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، كه بارودۆخى ئه‌منیى پارێزگاى مووسڵ و شنگال و ناوچه سنوورییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه عێراقییه‌كاندایه.
هاوكات ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له به‌زاندنی سنوور له لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ راست نین.
کـــاروان بـــاعەدری




