داعش، لە سنووری پارێزگای کەرکووک، کردە تیرۆرییەکانی چڕ کردووەتەوە

هەولێر-KDP.info- شه‌وی رابردوو، له‌سه‌ر رێگه‌ی قه‌زای حه‌ویجه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری توركومان كه سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین، كه‌وتوونه‌ته نێو بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش و سەرچاوەکانیش دەڵێن، له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك داعش چالاكییەکانی چڕ كردووەته‌وه و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر كه‌ركووك.
گرووپی تیرۆریستی داعش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك چالاكییه‌كانی زیاد كردووه و مه‌ترسیی زۆر هه‌یه دەست بەسەر هه‌ندێ ناوچەدا بگرێ. ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه داعش گرووپی چەکداری ڕەوانەی ڕێگا سەرەکییەکانی سنووری ئەو پارێزگایە دەکات و، خەڵک دەڕفێنن و دەکوژن، هەروەها گورزی كوشنده له هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌وه‌شێنێت و، وەک فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێ، جێگه‌ی پرسیاره كه بۆچی هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌نگاری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پاشماوه‌ی داعش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ببنه‌وه؟.
عه‌قید هێمن ساڵح، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پیاده‌ی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "شه‌وی رابردوو له نزیك قه‌زای حه‌ویجه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه توركومانن كه‌وتوونه‌ته نێو بۆسه‌یه‌كی داعش و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك حه‌شدی توركومان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی نێوان داقووق بۆ حه‌ویجه ژماره‌یه‌ك پۆلیسی ئیتیحادی كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ پشوو، كه‌وتنه به‌رده‌ستی چه‌كدارانی داعش و له رێگه‌ی دانانی خاڵی پشكنین ئه‌و پۆلیسانه ده‌ستگیر کراون و دواتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون."
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو فەرماندەیە، به درێژاییی ده‌شتاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركووك، چه‌كداری داعش بوونیان هه‌یه، هەڵبەت زیاتر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان كردووەته ئامانجی هێرشه‌كانیان و، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به هه‌مانشێوه له دژی حه‌شد چالاكییان هه‌یه.
قائید میرۆ




