كریستیانه‌كانی عێراق داوای به‌هانا‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كریستیان له به‌غدا و ناوچه‌كانی عێراق كوژران، كریستیا‌كانی عێراق و جیهان بانگه‌واز ده‌كه‌ن، له عێراق حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت نه‌ماون و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی گیانی كریستیانه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه له ناوچه‌ی مه‌شته‌لی شاری به‌غدا دوو پزیشكی كریستیان و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارەوە به چه‌قۆ كوژران و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی دیكه‌ش له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌و شێوه‌یه كوژران، ڕووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی توندی كریستیانه‌كانی لێ كه‌وته‌وه و له هه‌موو كه‌نیسه و په‌رستگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوێنێ، یه‌كشه‌ممه، پرسه ڕاگه‌یاندرا.
وه‌حیده یاقوو، نوێنه‌ری كریستیانه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كوژرانی دكتۆر هیشام و خێزانه‌كه‌ی به‌و شێوه دڕندانەیە هه‌موومانی نیگه‌ران كردووه، چونكه پێش چه‌ند ڕۆژێكیش ژماره‌یه‌ك كریستیان كوژراون و دواتر سووكایه‌تی به ته‌رمه‌كانیان كراوه، ئه‌مه ڕووداوگه‌لێكن له دژی گه‌لی ئێمه ده‌كرێن و هیچ ئومێدێكی بۆ نه‌هێشتووینه‌ته‌وه کە كریستیان له عێراق شوێنی ژیانیان هه‌بێت، تەنانەت دوێنێ له هه‌موو كوردستان و جیهانیش پرسه‌یان لێ دا و كه‌نیسه‌كانی كلدان بوونه شوێنی دڵدانه‌وه‌مان."
رومیۆ هه‌كاری، سكرتێری حزبی به‌یت نه‌هرێن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕووداوی كوژرانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێمه زۆر دڵگرانی كردین و كاره‌ساته‌کە به‌سه‌ر ئێمه‌دا دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوژران به‌و شێوه‌یه جێگه‌ی پرسیارە کە هاووڵاتیی گه‌لی ئێمه ده‌كرێنه ئامانج، ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسیی به‌یت نه‌هرێن به ده‌ركردنی به‌یاننامه هه‌موو نیگه‌رانییه‌كی خۆمان ئاشكرا كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی گه‌لی ئێمه‌یان كردووەته ئامانج.
به گوته‌ی به‌رپرسانی كریستیان پێشتر یه‌ك ملیۆن و نیو هاووڵاتیی كریستیان له به‌غدا و كه‌ركووك و حلله و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌ره‌و ده‌ره‌وه، یان هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانه‌ش هه‌یه كه تا ئێستا ماون.
نوێنه‌ره‌كه‌ی كریستیان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونی كرده‌وه: "پڕۆسه‌ی له‌نێوبردنی كریستیانه‌كان دووباره ده‌ستی پێ كردووەته‌وه و ئێمه گرووپه‌كانی شیعه به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕووداوانه ده‌زانین، به‌ڵام ناتوانین بڵێین كام گرووپه، هەر ئه‌وه ده‌زانین ئه‌وه كاری ئه‌وانه و ساڵانی ڕابردووش هه‌مان كاره‌سات به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووە، هه‌تا سیناریۆیه‌كیان بۆ هاووڵاتییانی كریستیان دروست كردووه، له ڤیدیۆیەكدا ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه‌یه‌ك وه‌ستاوه و به هاووڵاتییانی كریستیان ده‌ڵێن، خۆتان ڕزگار بكه‌ن و عێراق به‌جێ بێڵن".
وه‌حیده یاقوو، كه هاوكات له گه‌لی كلدانه، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: "ئێمه بانگه‌وازمان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جیهان ناردووه فریای گه‌لی كریستیان بكه‌ون، چونكه نه حكوومه‌ت و نه ده‌وڵه‌ت له عێراقدا نه‌ماوه و خه‌ریكه گه‌لی ئێمه له‌ناو ده‌برێت، جیهانی ده‌ره‌وه‌مان ئاگادار كردووەته‌وه و كریستیانه‌كانی جیهانیش ئاگادار كراون، كه حكوومه‌تی به‌غدا توانای پاراستنی ئێمه‌ی نه‌ماوه و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌یه."
جێی باسه ئه‌و پزیشكه‌ی له ناوچه‌ی مه‌شته‌لی به‌غدا كوژراوه ناوی دكتۆر هیشام شه‌فیق مكونییه و هاوسه‌ره‌كه‌یشی ناوی دكتۆر شه‌زا مالك دانووە و له‌گه‌ڵ دایكی دكتۆر شه‌زا به چه‌قو كوژراون، پێش حه‌فته‌یه‌كیش هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كریستیان به ناوی سامر سه‌لاح نیشته‌جێی ناوچه‌ی نه‌عیریه‌ی به‌غدا به‌هه‌مان شێوه كوژراوه و سووكایه‌تی به ته‌رمه‌كه‌ی كراوه.
قائید میرۆ




