١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان: حكوومه‌تی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی، توانای پاراستنی هاووڵاتیانیان نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان به هۆی كوشتنی سێ هاووڵاتی مەسیحی، كه شەوی پێنجشەممه له ماڵەكەی خۆیاندا كوژران،  بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوه و رایگەیاند، کە حکوومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەكانی توانای پاراستنی هاووڵاتیانیان نییە.


هەر له بەیاننامەكەی لویس ساکۆ پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهاندا هاتووه، بە داخەوە هەواڵی کوژرانی سێ هاووڵاتی مەسیحیی شاری بەغدا، هەواڵێکی ئازاربەخش بوو. کوشتنی ئەو كەسانه، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەڵەیەک لە دەزگای ئاسایشی عێراقی هەیە.
ئەو داوایشی لە حکوومەتی عێراق کرد، هەموو رێکارێکی پێویست بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و دادگاییکردنیان بگرێتە بەر و بە توندی سزایان بدا.

 

لە کوردستان تی ڤییەوە

هەواڵی پەیوەندیدار